ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دادگای تاوانی نێودەوڵەتی: داوا لەمەنگۆلیا دەکات پۆتین دەستگیر بکەن

دادگای تاوانی نێودەوڵەتی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ڤلادیمیر پوتین دەرکرد و داوای دەستگیرکردنی سەرۆکی ڕووسیا کرد لە سەردانی داهاتوویدا بۆ مەنگۆلیا.

چاوەڕوان دەکرێت پوتین لە  3ـی ئەیلوولی 2024، سەردانی مەنگۆلیا بکات، ئەمەش بۆ یەکەمجار سەردانی وڵاتێک دەکات کە پەیماننامەی ڕۆمای دادگای تاوانی نێودەوڵەتی واژۆکردووە.

گوتەبێژی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی فادی عەبدوڵڵا بە ڕۆژنامەنووسانی گوت: وەک ئەو وڵاتانەی کە پەیماننامەی ڕۆمایان واژۆکردووە، پێویستە مەنگۆلیا هاوکاری دادگاکە بکات.

لە کیێڤ، وەزارەتی دەرەوەی ئۆکرانیا لە بەیاننامەیەکدا داوای لە دەسەڵاتدارانی مەنگۆلیا کرد “ڤلادیمیر ڕادەستی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بکەن لە لاهای“.

سەرۆکایەتی ڕووسیا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، فەرمانی دەستگیرکردنی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دژی پوتین جێگەی نیگەرانی نییە.

دمیتری پێسکۆڤ گوتەبێژی کرێملن بە ڕۆژنامەنووسانی گوت: “نیگەران مەبن. ئێمە گفتوگۆیەکی زۆر باشمان لەگەڵ هاوڕێکانمان لە مەنگۆلیا هەیە.”

گوتی “بێگومان هەموو لایەنەکانی سەردانەکە بە وریاییەوە ئامادە کراون.، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بخاتە ڕوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری دەرەوەی بەحرەین دوای ١٣ ساڵان بۆ یەکەم‌جار سەردانی دیمەشق دەکات

یاسین

دیاله‌… له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا دوو تیرۆریستی داعش کوژران

سەڵاح

داعش هێرشێکی خۆکوژی کوشندەى لە ئەفغانستان ئه‌نجامدا

سەڵاح