zagros news agency

لە ئێران ڕۆژانە نزیکەی ٥٠ کەس بە ڕووداوی هاتوچۆ دەمرن

 

جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی ئێران ڕایگەیاندووە، بە تێکڕا ڕۆژانە ٤٥ بۆ ٥٠ کەس بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە لەم وڵاتە دەمرن و هەزار کەسیش بریندار دەبن.

بە گوێرەی لێدوانی سیاوەش موحیبی، جیگری بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی ئێران، لەم ژمارەیە ١٠٠ کەسیان تووشی لەدەستدانی ئەندامی جەستە دەبن، داهاتی ٢٠٠ خێزانیش کەم دەبێتەوە، یان بە یەکجاری لەدەستی دەدەن.

سیاوەش موحیبی بۆ میدیای وڵاتەکەی ئاماژەی گوتی: ساڵی ڕابردوو نزیکەی ٢٠ هەزار و ٤٥ کەس بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە لە ئێران مردوون.

دەشڵێت، خێرایی زۆر، تێپەڕاندن، لادان بۆ لای چەپ، ماندوویەتی و خەواڵوویی سەرەکیترین هۆکاری ڕووداوی هاتوچۆن و زۆربەی ئەم ڕووداوانەش لەو ڕێگا دووئاراستانە ڕوو دەدەن ئاراستەکانیان لێک جیا نەکراونەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئۆنسەیەک زێڕ نزیک دەبێتەوە لە 3500 دۆلار

سەڵاح

گەشەی ئابووری لە ئێران لەچاو ساڵی ڕابردوو پەنجا لەسەد کەمی کردووە

سەڵاح

وەزیری دارایی: پشتگیری هیچ پرۆژەیەک ناکەین کە بەبێ ڕەزامەندی لەسەر موڵکی وەزارەتی دارایی کرابێت

سەڵاح