zagros news agency

مەسرور بارزانی: قۆناغێکی نوێی پەیوەندییەکانی کوردستان و ئەمەریکا دەست پێ دەکات

 

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی جەخت لەوە دەکاتەوە، بەو دوو ڕێککەوتنامەیەی لەگەڵ دوو کۆمپانیای ئەمەریکایان ئیمزا کردووە، قۆناغێکی نوێی پەیوەندییەکانی نێوان کوردستان و ئەمەریکا دەست پێ دەکات.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند “قۆناغێکی نوێی پەیوەندییەکانی نێوان کوردستان و ئەمەریکا دەست پێ دەکات بە ئیمزاکردنی دوو ڕێککەوتننامەی گرنگ لەگەڵ (ئێچ کەی ئێن ئێنێرجی) و (وێستێرن زاگرۆس).”

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان باسی لەوەش کردووە، بەهای ئەو دوو ڕێککەوتنامەیە “دەیان ملیار دۆلارە، کارەبا بۆ ملیۆنان کەس دابین دەکات و هەلی کار دەڕەخسێنێت و ئابووری کوردستان بەهێزتر دەکات.”

سێشەممە، 20-05-2025، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، لە ڕێوڕەسمێکدا دوو ڕێککەوتننامەی بواری وزە، لە نێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هەردوو کۆمپانیای نەوتی ئەمەریکی (ئێچ کەی ئێن ئێنێرجی) و (وێستێرن زاگرۆس) ئیمزا کران.

لەوبارەوە ستیف لوتس، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی ئەمەریکا وێڕای پیرۆزباییکردن، گوتی: مەسرور بارزانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکای بەهێزتر و فراوانتر کردووە.  پەیوەندییەکی زۆر باش و بەهێزمان لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان هەیە، هاوکات سەرکردایەتیی سەرۆک وەزیران پەیوەندییە بازرگانییەکانی باشتر کردووە.

ستیف لوتس باسی لەوەش کرد “سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ڕۆڵی سەرکردایەتی باش و حەکیمانەی گێڕاوە، هەروەها پێشتریش بە شاندێکی بەهێز سەردانی واشنتنی کردووە، ئەمەش پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکای بەهێزتر کردووە.”

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراق لە ریزی خێراترین وڵاتانی عەرەبییە لە گەشەی دانیشتووان

یاسین

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەنگلادێش لە عێراق دەکات

یاسین

بەرێوبەری تیلیگرام دەست بەسەر کرا

یاسین