zagros news agency

تورکیا و سووریا دەگەڕێنەوە سەر رێککەوتنی ئادانا

ڕێککەوتنی ئادانا لە دانوستانەکانی ئاساییکردنەوەی سوریا و تورکیا پەسەند دەکرێت.

ڕۆژنامەی وەتەنی سەر بە حکومەتی سووریا بڵاویکردەوە، ڕووسیا کارنامەیەکی بۆ دانوستانەکانی ئەنقەرە و دیمەشق بۆ پێداچوونەوە بە ڕێککەوتنی ئادانای ساڵی 1998 ئامادەکردووە. کۆبوونەوەکە لە کۆتایی مانگی ئەیلوولدا بەڕیوە دەچێت.

بەگوێرەی نووسینی رۆژنامەی وەتەن، بەرنامەی کار بریتییە لە ناونانی گرووپە تیرۆریستییەکان، دیاریکردنی میکانیزمێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و دانانی پلانێک بۆ کشانەوەی هێزەکانی تورکیا لە سووریا.

پێشتر وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاندبوو، پێشنیاریان بۆ تورکیا کردووە ڕێککەوتنی ئادانا لەگەڵ حکومەتی دیمەشق واژۆ بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ئێران بایەخی تومەن هەروا لە دابەزین دایە

یاسین

سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

یاسین

ڕاوێژکارێکی سەرۆکی حکوومەت بۆ زاگرۆس: پێویسته‌ ئێمه‌ش بزانین له‌ده‌روازه‌كانی عێراق چی ده‌گوزه‌رێت نه‌ك جێبهێڵدرێت بۆ میلیشیكان

یاسین