zagros news agency

سوودە تەندروستیەکانی ڕازیانە

ڕازیانە یەکێکە لەو بەهاراتانەی لە دروستکردنی بەشێک لەخواردنەکاندا بەکاردەهێنرێت، سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە و چارەسەری چەندین نەخۆشی دەکات، ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵ و دژەئۆکسانەکانی تێدایە کە جەستە پێویستی پێیەتی.

سوودە تەندروستیەکانی ڕازیانە:

-دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی مێشک و دڵ هەیە، ڕێگری توشبوون بە هەوکردنەکان دەکات.

-ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە سوودی بۆ کرداری هەرس و ڕیخۆڵەکان هەیە، چای ڕازیانە چارەسەری ئاوسانی سک و غازات دەکات.

-چای ڕازیانە دەتوانرێت لەکاتی سەرمابوون و توشبوون بە پەتای وەرزی وەک چارەسەرێک بخورێتەوە.

-یارمەتی دابەزاندنی پەستانی خوێن دەدات، کە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی بە تەندروستی دڵ و بۆریە خوێنەکانەوە هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

توێژینەوەیەکی ئەمریکی: کەرەستەکانی جوانکاری مەترسیی گەورە بۆ سەر چاو دروست دەکەن

سەڵاح

نهێنیی گەشەکردنی شێرپەنجەی خوێن لە منداڵانی تووشبوو بە داون سیندرۆم ئاشکرا بوو

lana

چاودێریی تەندروستیی کەلار: دوو تووشبووەکەی کۆلێرا نێردراونەتەوە ماڵەوە

lana