zagros news agency

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای هوداپار دەكات

ڕۆژی سێشەممە 3ی ئەیلوولی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای هوداپار بە سەرۆكایەتیی بەڕێز زەكەریا یاپیجیئۆغلوو، سەرۆكی گشتیی هوداپار كرد.
لەدیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و دواپێشهاتەكان خرایە بەرباس و گفتوگۆ، هەورەها ڕۆشنایی خرایە سەر خەباتی سڤیل بۆ خزمەتكردنی گەلانی توركیا و پەیوەندییەكانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و هوداپار و جەخت لە پەرەپێدانی ئەوە پەیوەندییانە كرایەوە.
هەر لەو دیدارەدا سەرۆكی گشتیی هوداپار پێزانینی بۆ ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە پێشخستنی دۆزی گەلی كورد هەبوو و خۆشحاڵیی خۆشی بۆ بوونی هەماهەنگی و پەیوەندیی نێوان هوداپار و پارتی دیموكراتی كوردستان خستەڕوو.
لە بەشێكی تری ئەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە مێژووی خەباتی گەلی كوردستان، ئەوەی بە شاندی میوان ڕاگەیاند كە باشترین ڕێگە بۆ چارەسەری پرسی كوردستان، شێوازی لێكتێگەیشتن و یەكترقبووڵكردن و دیالۆگ و چارەسەری ئاشتیانەیە.
May be an image of 6 people, the Oval Office and text

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك بارزانی پیرۆزبایی له هەردوو ڕێكخراوی ‌یه‌كێتی قوتابیان و لاوانی كوردستان ده‌كات

سەڵاح

به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی بۆ زاگرۆس: كاتی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كۆرمۆر روون و ئاشكرایه‌

دڵشاد

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئوردن كۆبووه‌وه‌

یاسین