zagros news agency

جۆن‌ کێربی: ناتوانین هێرشی ئێران بۆ سەر ئەمریکا پێشبینی بکەین

 

جۆن کێربی، گوتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا دەڵێت، ئەمریکا ناتوانێت هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل پێشبینیی بکات.

کێربی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وڵامی دایەوە، ئێمە نازانین ئێران هەڕەشەکانی دژی ئیسرائیل بۆ تۆڵەسەندنەوەی خوێنی ئیسماعیل هەنییە جێبەجێ دەکات یان نا، بەڵام ئەو هەڕەشانە بەجدی وەردەگرین.

بەهۆی پەرەسەندنی گرژی لە نێوان ئێران و ئیسرائیلدا کاربەدەستانی ئەمریکا دەڵێن، بارودۆخی ناوچەکە ئاڵۆزە و ئەگەری هەموو گۆڕانکارییەک هەیە، بۆیە بەوردی چاودێری دۆخەکە دەکەن و هەوڵ‌دەدەن ڕێگە لە پەرەسەندنی گرژییان بگرن.

ئەمریکا جەخت لەوەش دەکاتەوە، هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەکی ڕاستەوخۆ دەتوانێت لێکەوتەی ڕژدی بۆ سەقامگیریی ناوچەیی و نێودەوڵەتی هەبێت، بۆیە هەوڵ دەدەن بۆ کەمکردنەوەی ڕێگاچارەی دیپلۆماسی بگرنە بەر و پەیوەندییەکانیامن لەگەڵ هاوپەیمانانیادا پتەوتر بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە سووریا ١١ کەس به هۆی هێرشی ئسیرائیل بۆسەر کۆگای تەقەمەنی کوژران

سەڵاح

دوای ٢٥ ساڵ پشوودان؛ دووەم ژنی فەڕەنسی گەیشتە بۆشایی ئاسمان

یاسین

سوودانی هەفتەیەک مۆڵەتی لیژنەکانی بۆ ئامادەکردنی راپۆرتی داهاتی ناوخۆی هەرێم درێژ کردەوه

سەڵاح