zagros news agency

سه‌رۆك بارزانی پیرۆزبایی له هەردوو ڕێكخراوی ‌یه‌كێتی قوتابیان و لاوانی كوردستان ده‌كات

ئه‌مه‌ش ده‌قی پیرۆزبایینامه‌كه‌یه‌:

بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بۆنەی حەفتاودووەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی قوتابیانی كوردستان و یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی ھەردوو سکرتاریەتی قوتابیان و لاوان و ھەموو قوتابی و لاوانی خۆشەویستی کوردستان دەکەم و هیوای سەركەوتن و بەردەوامیان بۆ دەخوازم.

قوتابیان و لاوانی کوردستان هەر لە ساتی‌ دامه‌زراندنی  رێکخراوه‌که‌یانه‌وه‌ و لە قۆناغی شۆڕشی ئەیلوول هەتا ئێستا ڕۆڵی بەرچاویان لە خەباتی گەلەكەمان هەبووە. هەردوو ڕێكخراو قوتابخانەی پێگەیاندنی ڕۆڵەی هۆشیار و بوێر و سەركردەی بە توانا و، شوێنگەی پەروەردەبوونی وزە و هەناسەی نوێ بوونە بۆ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستان. لاوان و قوتابیان لە ڕێگەی خەبات و تێكۆشانی خۆیاندا شەهید و قوربانیان داوە.

لەو یادەدا ئەو چاوەڕوانییە لە قوتابیان و لاوانی ئازیز هەیە كە پابەندی بەها بەرزەكانی ڕێبازی كوردایەتی و نیشتیمانپەروەری بن و لەهەمانكاتیشدا بە چەكی زانست و داهێنان كار بۆ پێگەیاندنی گەنج و لاوی هۆشیار و بڕوابەخۆبوو بكەن. یەكێتیی قوتابیانی كوردستان و یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان هەمیشە جێگەی ئومێدن و دەبێ هەردەم لەئاست چاوەڕوانیی كۆمەڵگە و دۆزی ڕەوای گەلی كوردستاندا بن.

دووبارە پیرۆزباییتان لێ دەكەم و بمێنن بە خێر و خۆشی

مسعود بارزانی

18ـی شوباتی 2025

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا پێنج نمرە بە قوتابیانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی بدا

سەڵاح

ئێران لە بەرانبەر وەرگرتنەوەی زیندانیەکدا دوو کەسی سویدیی لە زیندان ئازاد کرد

یاسین

سەرچاوەیەک: سوودانی و مالیکی لە بەرژەوەندیی کەسێکی دیکه دەکشێنەوه

سەڵاح