ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ی9ی 2024، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان “یەکەمین سیمپۆزیۆمی سریانی لە نیشتیمان” لە هەولێر بەڕێوە دەچێت.
لە بارەی سیمپۆزیۆمەکەوە، بەڕێوبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا ڕایگەیاندووە،ئەم سیمپۆزیۆمە بە پاڵپشتیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت، یەکەم کۆنفرانسی نێودەوڵەتییە لەو جۆرەیە، کە بە بەشداری بەرفراوانی زیاتر لە 40 ئەکادیمیست و توێژەری زیاتر لە 25 زانکۆی نێودەوڵەتی بەناوبانگ لە 15 جیهانی، دیارترینیان زانکۆی هارڤارد و ئۆکسفۆرد و کامبریج، هەروەها ژمارەیەک توێژەر و ئەکادیمی دیکەی بەشداربوو لە زانکۆ جیاوازەکانی عێراق.
هەروەها ئاماژەی داوە ،لە سیمپۆزیۆمەکەدا باس لەو توێژینەوانە دەکرێت کە تایبەتن بە فەرهەنگ، هونەرە بینراوەکان و پیشە سریانییەکان، مۆسیقا و گۆرانی سریانی، شانۆی سریانی، هونەری نمایشی و سینەمای سریانی، هەروەها ژیانی گوندە سریانيیەکان، لەگەڵ مێدیای سریانی و چۆنیەتی پەرەپێدانی.