zagros news agency

تورکیا ئەمساڵ٩٦ جار سووریای بۆمباباران کردووە

 

لە سەرەتای ئەمساڵەوە تورکیا 96 جار باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا و ڕۆژئاوای کوردستانی بۆمباباران کردووە.

ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامە و لە سەرەتای ساڵی 2024ەوە تا ئێستا 96 هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لە ناوچەکە کردووە و لە ئەنجامدا زیانی گیانی و ماددیی لێکەوتووەتەوە.

بەگوێرەی ئەم سەرچاوەیە، 71 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان گوندەکانی حەسەکە و 21 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە دەوروبەری حەلەب و 4 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان گوندەکانی ڕەققەیان بۆمباباران کردووە و لە ئەنجامدا 33 کەس کوژران و 28 کەسی دیکەش بریندار بوون و هاووڵاتیانی مەدەنیشیان تێدایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەشە خۆراکێکی دیکەی مانگانە دابەش دەکرێت

یاسین

ته‌نها له‌ ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژدا زیاتر له‌ 200 هه‌زار گه‌شتیار هاتوونه‌ته‌ هه‌رێم

سەڵاح

بوونی ماددەی تەقینەوە لە بەدەری ئوم قەسر ڕەتدەکرێتەوە

سەڵاح