حەسەن شێخانی، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس ڕایگەیاند: “تاوەکو ئێستا محەمەد سەمعان، پارێزگاری کەرکووک، دەستلەکارکێشانەوەی بە شێوەیەکی فەرمی پێشکەشی ئەنجومەنی پارێزگا نەکردووە.”
ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا، کە پێشکەشکردنی دەستلەکارکێشانەوە بە شێوەیەکی فەرمی مەرجە بۆ ئەوەی لە ئەنجومەنی پارێزگا دەنگی لەسەر بدرێت و کەسێکی دیکە لە شوێنەکەی بۆ پۆستی پارێزگار دەستنیشان بکرێت.

