zagros news agency

نەیشینزلیگ.. هۆڵەندا بە ئەنجامێکی گەورە شکستی بە بوسنە هێنا

لە یاریێکی تری نەیشینزلیگ، هەردوو هەڵبژاردەی هۆڵەندا و بوسنە و هرسک ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

 

لە ئەنجامدا هۆڵەندا توانی یارییەکە بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ شکست بە هەڵبژاردەی بوسنە بهێنێت.

 

لە سەرەتای تایمی یەکەمدا و لە خولەکی 13دا هۆڵەندا دەستی کرد بە تۆمارکردنی گۆڵ و یاریزان جوشا زریکزی گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، بەڵام لە خولەکی 27دا دیمرۆڤیچ گۆڵی بەرامبەری تۆمارکردەوە

لە خولەکی دووی زیادکراوی ئەو تایمە هۆڵەندا گۆڵی پێشکەوتنی تیانی ریندێرز گۆڵی پێشکەوتنی هۆڵەندای تۆمارکردەوە و ئەو تایمە بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

لە تایمی دووەم هۆڵەندا توانی سێ گۆڵی تر لە خولەکەکانی 56، 88 و 92 لەڕێگەی یاریزان گاپکۆ، ویگۆرست و سیمۆنس تۆماربکات،

گۆڵەکەی تری بوسنە یاریزان زیکۆ لە خولەکی 73دا تۆمارکرد و یارییەکەش بەو شێوەیە کۆتاییهات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بڕیاری کۆتایی لەسەر کارتە سوورەکەی هانزی فلیک درا

یاسین

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابەزینى بەرچاوى تۆمار کرد

یاسین

فیلمی “Project Hail Mary” داهاتێکی زۆر کۆدەکاتەوە

ART