کۆمپانیای Snapchat ڕایگەیاندووە کە فۆرماتێکی نوێی ڕیکلامی (AI) بۆ ناو ئەپەکەی زیاد دەکات، کە ناوی )AI Sponsored Snaps) ئەم جۆرە ڕیکلامانە ڕێگە دەدەن بە بەکارهێنەران کە بە شێوەی ڕاستەوخۆ قسە لەگەڵ براندەکان بکەن لە ڕێگەی ئەیجەنتەکانی AI هەروەها لە پێشتر، ڕیکلامەکان تەنها وەک نامەیەکی سادە دەردەکەوتن و هیچ پەیوەندیەکیان نەبوو، بەڵام ئێستا بەکارهێنەر دەتوانێت پرسیار بکات، ڕاوێژ و پێشنیار وەربگرێت، و حتی بڕیار بدات لە ناو قسەکردنەوەدا.
هەروەها کۆمپانیاکە دەڵێت ئەم گۆڕانکارییە لەوەوە سەرچاوە دەگرێت کە زۆربەی بەکارهێنەران پێشترش بە شێوەیەکی بەرفراوان AI بەکار دەهێنن؛ بە پێی ئامارەکان، زیاتر لە 500 ملیۆن بەکارهێنەر قسەیان لەگەڵ چاتبۆتی AI کردووە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو.
بە وتەی بەرپرسی بازرگانی (Snap) گفتوگۆ بووەتە گرنگترین شوێنی ڕیکلام و AI ئەم گۆڕانکارییە خێراتر دەکات، بە جۆرێک کە چات دەبێتە شوێنی دۆزینەوەی بەرهەم، پرسیارکردن و بڕیاردان لە کاتی ڕاستەوخۆدا هەروەها ئەم فۆرماتە نوێیە ڕێگە دەدات بە کۆمپانیاکان کە ڕاستەوخۆ لە ناو گفتوگۆی بەکارهێنەراندا بگەنەوە، و بە شێوەیەکی کەسی و تایبەتی پێشنیاریان پێشکەش بکەن، کە ئەمە دەتوانێت کاریگەری ڕیکلام زۆرتر بکات.

