ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نەیشینزلیگ.. هەڵبژاردەی ئەڵمانیا گۆڵبارانی هەنگاریای کرد

لە یاریێکی تری نەیشینزلیگدا ، هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە یاریگای مێرکور سفیل ئارینا ڕووبەڕووی هەنگاریا بوویەوە.

 

لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی مانشافت بە ئەنجامێکی گەورە و بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر شکستی بە هەنگاریا هێنا.

 

لە گێمی یەکەمدا و لە خولەکی 27دا هەڵبژاردەی ئەڵمانیا توانی گۆڵێک لە ڕێگەی فولکروگ تۆماربکات، دوای ئەوە چەندین هەوڵی تریاندا بەڵام ئەو تایمە بەو شێوەیە مایەوە.

 

لە دووەم گێمدا ئەڵمانیا دەستیکرد بە کەرنەڤاڵی گۆڵکردن و توانیان چوار گۆڵ لەلایەن یاریزانان موسیالا، ڤێرتز، پاڤلۆڤیچ و کەی هاڤێرتزەوە لە خولەکی 57، 66، 77 و 81 تۆماربکات.

 

بەم سەرکەوتنە، ئەڵمانیا بووە خاوەن سێ خاڵ شانبەشانی هۆڵەندا، بەڵام بە جیاوازی گۆڵ لە پێشەنگ گرۆپەکەیەتی.

هەواڵی پەیوەندیدار

یەکێتیی ئەورووپا سزاکانی سەر ئێرانی درێژ کردەوە

یاسین

یاری دۆستانە.. ئەڵمانیا بەردەوامە لە سەرکەوتنەکانی و شکستێکی بە هۆڵەندا هێنا

یاسین

ئەڵمانیا چالاکییەکانی ناوەندێکی ئیسلامی قەدەغە دەکات

سەڵاح