ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە سێ هەزار قوتابی لە تەل‌تەمر لە خوێندن جێ ماون

 

هاوسەرۆکی ئیدارەی قوتابخانەکان لە شارۆچکەی تەل تەمر ، خدر ئەلیلوی، بە میدیاکانی گوت: بەهۆی هێرش و تۆپبارانی تورکیا 20 قوتابخانەی ئەم شارە لەنێوچوون و لە ئەنجامدا 3 هەزار قوتابی لە خوێندن بێبەش بوون.

هەروەها بە هۆی تۆپبارانان، به هه‌زاران هاوڵاتی ئاوارە بوون و له ناحیه‌کانی تری تەل‌تەمر له قوتابخانه‌کان نیشته‌جێ کراون، ئه‌مه‌ش کاریگه‌ریی نەرێنیی له‌سه‌ر پێڤاژۆی خوێندنیش هه‌بووه .

دوێنێ یەکشەممە، ساڵی نوێی خوێندن لە ناوچەی ئیدارەی خۆسەر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستی پێکرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

پارێزگارى هەولێر پەیوەندى بە قوتابییە یەکەم و دووەم و سێیەمەکانـی قۆناغی12ی ئامادەیی کرد

یاسین

وەزارەتى کارەبا: بۆ وەرزی گەرمای ئەمساڵ کارەبای زیاتر بە هاولاتیان دەدەین

دڵشاد

دەزگای نهێنیی ئەمریکا کەسێکی چەکداری لە بەردەم کۆشکی سپی کردە ئامانج

سەڵاح