zagros news agency

لە تورکیا جەهەپە پێش ئاکپارتی کەوتەوە

دەنگی پارت و لایەنە سیاسییەکانی تورکیا بەراورد بە ساڵی رابردوو گۆڕاوە، بەگوێرەی دواهەمین کۆمپانیای راپرسی، جەهەپە پێش ئاکپارتی کەوتووە.
کۆمپانیای ڕاپرسیی ئاساڵ لە دواهەمین بەدواداچوونیدا دەنگی پارت و لایەنە سیاسییەکانی بڵآوکردووە و بەراوردی کردووە لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی 14ـی ئایاری ساڵی رابردوو.
بەگوێرەی ئەم ڕاپرسیە، ئاکپارتی ئایاری پار لەسەدا 35.6ـی دەنگەکانی بەدەست هێنابوو. لە هەمان مانگی ئەمساڵ دەنگەکانی بۆ لەسەدا 30.6 دابەزیوە.
هاوکات جەهەپە لە 14ـی ئایار لەسەدا 25.3ـی دەنگەکانی بەدەستهێنابوو، لە هەمان مانگی ئەمساڵ جەهەپە بۆ لەسەد 31.5 بەرزبووەتەوە. لەلایەکی دیکەوە دەم پارتی لەسەدا 8.8ـی دەنگەکانی بەدەستهێنابوو بەڵام ئەمساڵ دەنگەکانی بۆ 9.6 بەرزبووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هاکان فیدان: فراوانکردنی گفتوگۆکانی ئێران و ئەمریکا بۆ مووشەکان مەترسیی جەنگ‌ی لێدەکەوێتەوە

یاسین

نرخی ئۆنسەیەک زێر بە نزیکەی 4515 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

یاسین

فارس عیسا : تێڕوانینی لایەنەكانی بەغدا لەسەر پێكهێنانی حكوومەت زۆر باش بووە

یاسین