zagros news agency

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی هاوبەشی هەردوو ئەنجومەنی بازرگانیی ئەمەریکا – کوردستان و ئەمەریکا- سووریا دەکات

 

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 10/14، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی هاوبەشی ئەنجومەنی بازرگانی ئەمەریکا – کوردستان و ئەنجومەنی بازرگانی ئەمەریکا-سووریا کرد.
لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا ، دەیڤد تەفوری سەرۆکی ئەنجومەنی بازرگانیی ئەمەریکا – کوردستان، بە ناوی شاندەکەوە، خۆشحاڵی خۆیان بە سەردانکردنی هەرێمی کوردستان نیشاندا و کورتەیەکیشی لەبارەی ئامانجی سەردانەکەیان بۆ کۆماری سووریا و هەرێمی کوردستان خستەڕوو.
هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و پەرەپێدانی جموجۆڵی بازرگانی و چالاکی کۆمپانیا ئەمەریکییەکان و وەبەرهێنانی ئەمەریکی لە هەرێمی کوردستان کردەوە.
سەرۆکی حکومەت وێڕای ئاماژەدان بە دوایین پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ پێشکەشکردنی هەموو ئاسانکارییەک بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و دەرەوە بۆ پەرەپێدانی وەبەرهێنان لە کەرتە جۆراوجۆرەکان و دەستەبەرکردنی هەلی کاری زیاتر لە هەرێمی کوردستان، دووپات کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەکات

یاسین

له‌ هه‌ولێر ئاماده‌كاری بۆ ڕێگری له‌ لافاو ده‌كرێت

دڵشاد

عێراق … سەرژمێری دانیشتوانی دەرەوەی وڵات ناگرێتەوە

یاسین