zagros news agency

ئەمریکا بە وردی چاودێریی ناردنی مووشەکی ئێران بۆ ڕووسیا دەکات

 

ڤێدانت پاتێل، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت، گواستنەوەی مووشەکی بالیستی لە ئێرانەوە بۆ رووسیا جێگەی نیگەرانییە و دەبێتە هۆی پەرەسەندنی گرژییەکان.

ڤێدانت پاتێل دەڵێت لە ئەگەری گواستنەوەی مووشەکەکان وڵاتانی ئەندام لە گرووپی حەوت و هاوپەیمانی ناتۆ ئامادەن تاران سزا بدەن.

ڤێدانت پاتێل ئاماژەی بە ئەمەش کرد، ئەگەر مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران هەوڵی باشترکردنی دۆخی وڵاتەکەی بدات، نابێت مووشەکی بالیستی بە رووسیا بدات.

ئەو لە نزیکەوە سەرنجمان لەسەر قووڵبوونەوەی هاوبەشی ئەمنیی رووسیا و ئێرانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرێمەرلیگ.. مانسیتی بە زەحمەت و بە سەرکردایەتی هالاند سەرکەوتنی بەدەستهێنا

یاسین

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق هاوردەکردنی 44 بەرهەم و بەروبوومی کشتوکاڵی و ئاژەڵی قەدەغه کرد

یاسین

عەدنان فەیحان به جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا

یاسین