zagros news agency

ژمارەی کوژراوانی غەززە سەروووی 41 هەزار کەسە

کەرتی تەندروستیی غەززە ئاماری نوێی کوژراوانی غەززەی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، بەهۆی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس، لە 24 کاتژمێری يابردوودا 34 کەس کوژراون.

بە گوێرەی ئەم هەواڵە ژمارەی کوژراوانی غەززە لە 7ـی ئۆکتۆبەری ڕابردووەوە گەیشتە 41 هەزار و 118 کەس و 95 هەزار و 125 کەسی دیکەش بریندارن.

شەڕی ئیسرائیل و حەماس لە ساڵێک نزیک دەبێتەوە و بزوتنەوەی حەماسیش دەڵێت، ئامادەن ئاگربەست ڕاگەیێنن، بەڵام دەبێت بەگوێرەی پێشنیاری پێشووی ئەمەریکا بێت و سوپای ئیسرائیل لە غەززە بکشێتەوە.

ئسیرائیلیش لەم دواییانەدا بڵاوی کردووتەوە، ئامادەیە ڕێڕەوێک بۆ دەرچوونی “یەحیا سینیوار”ی سەرۆکی حەماس و لایەنگرانی لە غەززە بکاتەوە و دەشڵێت نابێت حەماس لە غەززە بمێنیت پێویستە سیستەمێکی دیکە ئەم کەرتەی فەلەستین بەڕێوە ببات.

هەواڵی پەیوەندیدار

سلۆت بە لێدوانێک ئیساک شۆک دەکات

یاسین

به‌وێنه‌… ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌ قوتابخانەی ئەحمەدی خانی له‌ هه‌ولێر

سەڵاح

ساسان عەونی: پشتێنەی سەوزایی هه‌ولێر 11 پۆندی ئاو و 21 پاركی جۆراوجۆری تێدا ده‌بێت

یاسین