zagros news agency

زیادەڕەوی لە هەر شتێكدا، كە چەندیش بەسود بێت، دەگۆڕێت بۆ زیان، زیادەڕەوی لە خواردنی پرۆتین، دەكرێت چەندین كاریگەریی لەسەر جەستە هەبێت، ئەوانیش:

1. كێشەی كرداری هەرس دروستدەبێت، دەبێتە هۆی غازات، ئاوسانی سك و قەبزی.

2. زیان بە گورچیلەكان دەگەیەنێت، چیتر گورچیلەكانت ناتوانن ژەهری جەستەت فڕێبدەنە دەرەوە.

3. جەستەت توشی وشكبونەوەی دەبێت، ئەمەش هۆكارە بۆ شەكەتی و ماندوێتی بەردەوام.

4. كێشی جەستە زیاد دەكات.

5. زیان بە جگەر دەگەیەنێت، هۆكار بۆ كۆبونەوەی چەوری لەسەر جگەر.

تێبینی: بۆ ئەوەی لە زیانەكانی پرۆتین بەدوربیت، پێویستە ئاگاداری ئەو بڕە بیت كە دەیخۆیت، بەگشتی 45 گرام بۆ خانمان و 55 گرام بۆ پیاوان لە رۆژێكدا تەندروستە، بە پێی كێشی جەستەش دەگۆڕێت، پێویستە بۆ هەر كیلۆیەكی جەستە 0.75 گرام پرۆتین وەربگیرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوودەکانی کیوی بۆ توشبووانی شەکرە

lana

کۆی گیرۆدەبووانی نەخۆشیی سیل لە عێراق لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە پلەی یەکەم دایە

یاسین

باشترین جۆرەکانی شیر بۆ ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ

lana