ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆک بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاو كرده‌وه‌

 

سەرۆک بارزانی، بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکات، هاوکات لە خودای گەورە داواکارە دەرگەی ڕەحمەت و بەرەکەت بۆ گەلی کوردستان و سەرجەم گەلانی ناوچەکە بکرێتەوە.

شەممە 14ـی ئەیلوولی 2024 سەرۆک بارزانی بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغمەبەری ئیسلام محەممەد درودی خودای لەسەر بێت، پەیامێکی بڵاو کردەوە تێیدا هاتووە، بە بۆنەی جەژنی مەولود و لەدایکبوونی پێغەمبەری مەزن حەزرەتی محەممەد مستەفا (درودی خوای لەسەر بێت) گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەکەم.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی سەرۆک بارزانیدا هاتووە، لە خودای گەورە داوکارین لەم بۆنە پیرۆزەدا دەرگەی ڕەحمەت و بەرەکەت بۆ گەلی کوردستان و سەرجەم گەلانی ناوچەکە بکاتەوە و خێر و ئاشتی و پێکەوەژیان سەرانسەری جیهان بگرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان نزیکەی حه‌وت ملیار دیناری بۆ ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین خەرج کرد

سەڵاح

ڕووسیا هێزێکی نوێی سەربازیی لە گوندەکانی کۆبانێ جێگیر کرد

سەڵاح

کەشناسی : پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێتەوە

سەڵاح