zagros news agency

وەزیری نەوت لە ئەمەریکا لەناکاو نەخۆش کەوت نەشتەرگەری دڵی بۆ کرا

 

بەرپرسێکی وەزارەتی نەوتی عێراق کە بەشێکە لە شاندەکەی عێراق ڕۆژی شەممە وتی وەزیری نەوتی عێراق حەیان عەبدلغەنی دوای نەشتەرگەرییە بەپەلەکەی کە بۆ دڵی ئەنجام دراوە لە ماوەی سەردانە فەڕمییەکەیدا بۆ ئەمەریکا بارودۆخی جێگیرە.

عەبدلغەنی پێشتر لەم هەفتەیەدا بە سەردانێک گەیشتە ئەمەریکا، ئامانجی سەردانەکە بۆ هاندانی کۆمپانیا ئەمەریکاییەکان تاکو وەبەرهێنان لە کەرتی وزەی عێراقدا بکەن.

بەرپرسەکەی وەزارەتی نەوتی عێراق وتی عەبدلغەنی لە ماوەی سەردانەکەیدا لە ناکاو نەخۆش کەوتووە و بەپەلە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و نەشتەرگەری دڵی بۆ ئەنجام دراوە.

بەرپرسەکە وتی ” لە ژووری نەشتەرگەری هاتووەتە دەرەوە و بارودۆخی جێگیرە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئۆزگور ئۆزەل وەک سەرۆکی گشتیی جەهەپە هەڵبژێردرایەوە

یاسین

گاردیان: هێرشەکانی سەر ئێران ئەنجامی پێچەوانەیان لێ کەوتەوە

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سوپاسى باڵيۆزى ژاپۆن ده‌كات

سەڵاح