ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران ژێرئاو كه‌وت و 8 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 15ی 9ی 2024، میدیاكانی فه‌ڕه‌نسا بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران ژێرئاو كه‌وت و به‌هۆیه‌وه‌ 8 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.

ئاشكرا كراوه‌، ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ هه‌وڵیان داوه‌ له‌ باكووری فه‌ڕه‌نساوه‌، به‌ره‌ وڵاتی ئینگلته‌را بڕۆن، به‌ڵام به‌له‌مه‌كه‌یان وه‌رگه‌ڕا و به‌هۆیه‌وه‌ 8 كۆچبه‌ر گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

هه‌ردوو حكوومه‌تی به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا ماوه‌یه‌كی زۆره‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن ڕێگه‌ نه‌ده‌ن كۆچبه‌ران به‌ شێوه‌ی نایاسایی كۆچ بكه‌ن كه‌ پاره‌یه‌كی زۆر ده‌ده‌نه‌ قاچاخچییه‌كان بۆ په‌ڕینه‌وه‌یان به‌ به‌له‌م و هه‌ندێ جاریش به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی به‌له‌مه‌كانیانه‌وه‌ كۆچبه‌ران گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.

هەواڵی پەیوەندیدار

راگه‌یندراوێك له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه‌

یاسین

پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی(٢٠)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

یاسین

کۆریای باکوور: ئەمەریکا بە نهێنی مووشەکی دوورمەودای بۆ ئۆکرانیا ناردووە

یاسین