ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لالیگا.. بەرشەلۆنە بەردەوامە لە سەرکەوتنە یەک لەدوای یەکەکانی

لە یاریێکی تری هەفتەی پێنجەمی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی جیرۆنا.

لە ئەنجامدا یانەی بارسا توانی یارییەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە خاوەن یاریگا بهێنێت.

هەر لەسەرەتای یارییەکە بەرشەلۆنە باشتر دەرکەوت و کۆنتڕۆڵی یاریگای گرتە دەست، لەو تایمەدا توانی دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 30 و 37دا لەڕێگەی یاریزان لامین یامالەوە تۆماربکات و ئەو تایمە بەو شێوەیە مایەوە.

هەر لە سەرەتای دووەم تایمدا و لە خولەکی 47 دانی ئۆلمۆ گۆڵی سێیەمی بۆ یانەکەی تۆمارکرد، دوای ئەوە هەردوو یانە چەندین گۆڕانکاریان بە یاریزانان کرد، بەڵام پێدری گەیشتەوە سەر گۆڵی جیرۆنا و گۆڵی چوارەمی بە ناوی خۆیەوە نووسی،
لە خولەکی 80دا یاریزان کریستان سوانی تاکە گۆڵی خاوەن یاریگای تۆمارکرد، لە خولەکی 86 ناوبژیوانی یاری فێران تۆرێسی بەکارتی سوور کردە دەرەوە و یارییەکە بەو شێوەیە کۆتاییهات.

بەم سەرکەوتنە، یانەی بەرشلۆنە بە کۆکردنەوەی 15 خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی دێت، جیرۆناش حەوت خاڵی هەیە و لە پلەی حەوتەمدایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

تورکیا لە پرۆسەی تێکەڵ‌بوون بە یەکیەتیی ئەوروپادا بەرەو دوا گەڕاوەتەوە

یاسین

بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، بەردی بناغەی بەنداوی دوین دادەنرێت

یاسین

وەزارەتی دەرەوەی سویسرا: بە هەڵە عێراق و ئوردن خرانە لیستی واژۆکارانی بەیاننامەی کۆتایی سەبارەت بە ئۆکرانیا

سەڵاح