zagros news agency

ئێران داوادەکات لە پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان بەشداربێت

 

باڵیۆزی ئێران لە بەغدا دەڵێت، حکوومەتی عێراق داوای لە وڵاتەکەی کردووە لە پرۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان بەشدار بێت و هەر پرۆژەیەکیش گەشەی ئابووری و بازرگانیی وڵاتانی ناوچەکەی لێ بکەوێتەوە ئێران ئامادەیە تێیدا بەشدار بێت.

محەمەدکازم ئال سادق وێڕای ئاماژە بە واژۆکردنی ١٤ یادداشتی لێکتێگەیشتن لە نێوان عێراق و وڵاتەکەیدا لە کاتی سەردانی سەرۆککۆماری ئێران بۆ بەغدا ڕایگەیاند، بڕیارە چەند لیژنەیەکی پسپۆڕ بۆ چاودێریی جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنانە پێک بهێنن.

ئال سادق دەشڵێت، سەرۆککۆماری وڵاتەکەی لەگەڵ بەرپرسانی پارێزگای بەسرە جەختیان لە پرۆژەی دورمەودای هێڵی ئاسنی شەلەمچە-بەسرە و پەلەکردن لە جێبەجێکردنی کردووەتەوە.

ئامانجی ئێران لە پرۆژەی هێڵی ئاسنی شەلەمچە-بەسرە ئەوەیە دەستی بە پرۆژەی ڕێگای گەشە بگات.

هەواڵی پەیوەندیدار

ترەمپ بەڵێن دەدات ئەگەر لە هەڵبژاردن سەربکەوێت قەیرانی ئۆکرانیا چارەسەر بکات

یاسین

بەشی یەکەمی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت

سەڵاح

لە دهۆك وۆرکشۆپێکی پێنج ڕۆژە بۆ ناساندنی سیستەمی ڕەوانەکردنی نیشتمانی (NRM) دەستیپێکرد

دڵشاد