zagros news agency

ئاستی نرخەکانی زیو لە دوای کردنەوەی بۆرسە جیهانییەکان

 

​لەگەڵ دەستپێکردنی مامەڵەکان بۆ ئەمڕۆ دووشەممە، بازاڕی کانزا گرانبەهاکان و بە تایبەت زیو، نرخەکان لە بۆرسە جیهانییەکاندا بە جێگیری ماونەتەوە.

​بەپێی دواین داتاکانی بازاڕ لە دوای چەند کاتژمێرێک لە کردنەوەی بۆرسەکان، نرخی هەر کیلۆگرامێک زیو گەیشتووەتە 2,584.89 دۆلار، هەروەها نرخی هەر ئۆنسەیەک بە 80.4 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخی هەر گرامێکیش لەسەر 2.58 دۆلار وەستاوە.

​شارەزایانی ئابووری ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم ئاستەی نرخەکانی زیو پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی بە سەقامگیریی دۆخی سیاسی و کەمبوونەوەی گرژییە سەربازییەکانەوە هەیە.

هەروەها دابەزینی نرخی نەوت و بەهای دۆلار هۆکارێکی سەرەکین کە وایان کردووە وەبەرهێنەران زیاتر متمانە بە کانزا گرانبەهاکان بکەن و وەک پەناگەیەکی ئارام بۆ پاراستنی سەرمایەکانیان لە بازاڕەکاندا پەنای بۆ ببەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت: ئامانجی سەرەکیی حکومەتی هەرێمی کوردستان خزمەتکردنی هاووڵاتییانە

سەڵاح

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسی ئه‌ڵمانیا ده‌كات

یاسین

هاری کەین پەیامێکی بۆ یانەی چێڵسی نارد

یاسین