ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، لە سەرەتای ئەمساڵەوە چەکدارانی سەر بەملیشیاکان لە عێراق 70 جار بنکەی ئەمەریکایان لە سوریا داوەتە بەر هێرش و زیانی گیانی و ماددی لێکەوتووەتەوە.
بەگوێرەی ئەم ڕاگەیەندراوە، 21 هێرش بۆ سەر بنکەی ئەمریکایی لە کێڵگەی نەوتی ئۆمەر، 26 هێرش بۆ سەر کۆنیکۆ، 4 هێرش بۆ سەر شێداد، 9 هێرش بۆ سەر تەنفی، 10 هێرشیش 2 بنکەی ئەمریکایی لە خەرابچیر و بینای وەزیر لە دەوروبەری حەسەکە کردە ئامانج .