zagros news agency

لەم نزیکانە دەستدەکرێت بەجێبەجێکردنى پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە

لە سەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەم نزیکانە بە گوژمەى ( 189 ملیار و 670 ملیۆن دینار ) لەسەر بودجەى حکومەتى هەرێم، دەستدەکرێت بە جێبەجێكردنی پڕۆژەی ستراتیژیی ئاوی قوشتەپە و گوندەكانی دەوروبەری لە سنووری پارێزگەی هەولێر، كە لە ڕۆژێكدا توانای بەرهەمهێنانی ( 72 ) هەزار مەتر سێجا ئاوی خواردنەوەی هەیە و كێشەی كەمئاوی سنوورێكی فراوانی دەوروبەری هەولێر چارەسەر دەكات.

پڕۆژەکە، کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆەوە سەرپەرشتیی تەواوكردنی دەكرێت، یەكێكە لە پڕۆژە گەورە و ستراتیژییەكانی شارى هەولێر و سەرچاوەی ئاوەكەی لە زێی بچووك لە سنووری گوندی قەشقە دابین دەكرێت و پێكهاتووە لە سێ خەزانی گەورەی ئاو، یەكێك لەو خەزانانە لە سنووری بیستانەیە و یەكێكیشیان لە قوشتەپەیە.

بە گشتی پڕۆژەكە كێشەی كەمئاوی لە قوشتەپە و بیستانە و زیاتر لە 60 گوندی سنوورەكە بە تەواوەتی چارەسەر دەكات و دەبێتە هۆی بووژانەوە و ئاوەدانیی ئەو گوندانە و بەردەوامی دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ ئەو سنوورە فراوانەی دەوروبەری هەولێر و چەندین ناوچەی دیکەى پیشەسازی و كارگە و بازاڕ و پڕۆژەی جۆراوجۆرى دیکە كە دەكەونە سنووری ئەو پڕۆژەیەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پشووی فه‌رمانبه‌ران گۆڕانكارى به‌سه‌ردا هات

سەڵاح

نێتفلێکس بەشی سێیەمی زنجیرە فیلمی “Extraction” بەرهەم دەهێنێت

ART

ئەمەریکا نزیکەی 15 هێندە بودجەی سوپای وڵاتەکەی لە ئەورووپا کەم دەکاتەوە

سەڵاح