ئاگۆست هانینگی تەمەن ٨٠ ساڵ، سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگریی فیدراڵیی ئەڵمانیا (BND)، بە تۆمەتی وەرگرتنی بەڵگەنامەی نهێنی و هەستیار لە ڕێکخراوەکەی پێشووی و بازرگانیکردن پێیانەوە دەستبەسەر کرا. لێکۆڵەران بە دوای ئەوەدا دەچن کە ئایا ئەو زانیارییانە دراونەتە دەستی دەسەڵاتە بیانییەکانیش یان نا.
بەپێی گومانەکان، هانینگ لبەرانبەر پارەدا بەڵگەنامەی نهێنیی لە کارمەندێکی پێشووی دەزگاکە کڕیوە تا لە چوارچێوەی چالاکییە راوێژکارییە تایبەتەکانیدا بە کڕیارەکانی بفرۆشێتەوە. ئەم لێکۆڵینەوانەی داواکاری گشتیی فیدراڵیی ئەڵمانیا دوای دۆزینەوەی سەرەداوەکان لە دۆسیەی کریستینا بلۆک، بازرگانی ئەڵمانی و دزەپێکردنی بەڵگەنامەکانی نووسینگەی راوێژکاری ئەڵمانیاوە دەستی پێکرد.
بەپێی ڕاپۆرتی «فۆکوس ئۆنلاین»، داواکاری گشتیی فیدراڵ هانینگی بە سیخوڕی، ناپاکیی نیشتمانی و دەستڕاگەیشتن بە نهێنییەکانی دەوڵەت تۆمەتبار کردووە. بەپێی سەرچاوەکان، سەرۆکی پێشووی نووسینگەکەی هانینگ کە دوای خانەنشینبوونیشی بەڵگەنامەی پێ داوە، ئەویش دەستگیر کراوە. ڕۆژنامەی «زوددۆیچە زایت

