zagros news agency

ئیسرائیل کوژران و بریندار بوونی نۆ سەربازی ڕاگەیاند

 

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، دوێنێ چوار سەربازیان لە باشووری کەرتی غەززە کوژراون پێنج  سەربازیشیان بریندار بوون کە برینی سێیانیان سەختە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 18ـ9-2024، سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، دوێنێ چوار سەربازیان لە باشووری کەرتی غەززە کوژراون سێ سەربازیشیان بریندار بوون.

ڕۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل، بڵاویکردەوە، لەنێو کوژراوەکاندا سەربازێکی ئافرەت هەیە، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو ئافرەتە یەکەم سەرباز بووە کە لە شەڕەکانی کەرتی غەززە کوژراوە. ڕۆژنامەکە دەشڵێت: لە هەمان ڕووداودا ئەفسەرێک و دوو سەرباز بە سەختی برینداربوون.

لە 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، حەماس هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و 1200 کەس کوژران، لە بەرامبەریشدا ئیسرائیل بەچڕی هێرشی کردە سەر کەری غەززە کە بەگوێرەی وەزارەتی تەندروستی غەززە تاکو ئێستا ژماره‌ی كوژراوان بۆ 41 هه‌زار و 226 كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه‌. هاوكات، ژماره‌ی برینداران گه‌یشتووه‌ته زیاتر له‌ 95 هه‌زار و 413 كه‌س. ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه‌ 70%ـی قوربانییه‌كان منداڵ و ئافره‌تن.

هەواڵی پەیوەندیدار

‎تاران: ئێران هێشتا وەڵامی پێشنیاری ڕێککەوتنی ‎کۆتایی بە ئەمریکا نەداوەتەوە

گوران

ئیسرائیل چاوەڕوانی گڵۆپی سەوزی واشنتۆنە و ئێران ئاگربەستی کاتی ڕەتدەکاتەوە

دڵشاد

کوژرانی ٤ ئەندامی گروپێکی چەکدار لە سیستان و بەلوچستان

سەڵاح