zagros news agency

سەرۆکی حکومەت سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە چارەسەرکردنی کێشەی کەمیی سووتەمەنی دەکات

 

ئەمڕۆ دووشەممە 7/27، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە چارەسەرکردنی کێشەی کەمیی بەنزین و سووتەمەنی کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی حکومەت، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ڕاسپارد کە لە زووترین کاتدا، چارەسەری ئەم بابەتە بکەن بە جۆرێک کە بەرژەوەندیی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان لەبەرچاو بگیرێت.

لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بڕیارانە دران:

یەکەم؛ نرخی بەنزینی نۆرمالی پاڵپشتیکراو لەلایەن حکومەتەوە، بە هەمان نرخی ئێستا بەردەوام دەبێت و لەسەر ئەو بەنزینخانانە دابەش بکرێت کە پابەندن بە ڕێنماییەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی نرخ و جۆری بەنزین.

دووەم ؛ پێداچوونەوە بە نرخی بەنزینی جۆری (سوپەر و محەسەن) بکرێت كه گونجاو بێت لەگەڵ بازاڕی هەرێم و ڕێگرییش بکرێت له قازانجى ناڕەوا. هەروەها ئاسانکاریش بکرێت بۆ هێنانی ئەو ماددە کیمیاییانەی کە بۆ دروستکردنی ئەو دوو جۆرە بەنزینە بەکار دەهێنرێن.

سێیەم ؛ داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکەین ڕێژەی پێویستیی نەوتی خاو بۆ هەرێمی کوردستان کە ئێستا 50 هەزار بەرمیلە ، زیاد بکات بۆ 126.7 هەزار بەرمیل بەپێی ڕێژەی %12.67ی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان کە ئێستا لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە دیاریکراوە.

چوارەم: ڕێگری لە قۆرخکاری لە بواری سووتەمەنی و بە تایبەتی بەنزین بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

پێنتاگۆن بەگوژمەی زیاتر لە 10 ملیار دۆلار پەرە بە چەند جۆرە چەکێک دەدات

سەڵاح

داوا لە بانکە ئەهلییەکان دەکرێت ڕێکارەکان جێ بەجێ بکەن بۆ هەڵگرتنی سزاکان

یاسین

حزبوڵڵا داوا لە ئیسرائیلییەکان دەکات باکووری وڵاتەکەیان چۆڵبکەن

یاسین