zagros news agency

چامپیۆنزلیگ.. بەرشەلۆنە لە یەکەم یاری وەرزی نوێ تێکشکا

لە درێژەی یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و لە یاریێکی بەهێزدا یانەی مۆناکۆی فەرەنسی میوانداری بەرشەلۆنەی کرد.

 

لە کۆتاییدا یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سوودی مۆناکۆ دژی بەرشەلۆنە مایەوە.

 

هەر لە دەستپێکدا یاریێکی بەهێز بینرا، بەڵام لە هەڵەیەکی تێرشتیگنی گۆڵپارێز ناوبژیوانی یاری لە خولەکی 10 یاریزان ئێریک گارسیای بە کارتی سوور کردە دەرەوە، شەش خولەک دوای ئەوە مۆناکۆ توانی گۆڵی یەکەم لەڕێگەی ئەکلیۆش تۆمارکرد،

بەرشەلۆنە بەمە نەوەستا و سەڕای بە دە یاریزان یاریی دەکرد، بەڵام لامین یامال توانی گۆڵی بەرامبەر بۆ یانە کەتەلۆنیەکە تۆماربکاتەوە.

 

لە تایمی دووەم،دەستیپێکردەوە و هەردوو لا لە هێرشەکانیان بەردەوامبوون، ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ مۆناکۆ هەژمارکرد بەڵام ڤار ڕەتیکردەوە، یانە فەرەنسیەکە بەمە نەوەستا و لە خولەکی 71دا توانی گۆڵی پێشکەوتن و بردنەوەی یارییەکە لەڕێگەی یاریزان جورج ئیلینخینا تۆماربکات.

 

بەم شێوەیە یانەی بەرشلۆنە لە یەکەم یاری وەرزی نوێی چامپیۆنزلیگ تووشی شکست هات و لە یاری داهاتووش ڕووبەڕووی یۆنگ بۆیزی سویسری دەبێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە پارێزگای نەجەف خەڵک لەبەر بێ‌کارەبایی دێنە سەر شەقامان

یاسین

بەردەوامبوونی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە بازاڕی ئازادی ئێراندا

یاسین

هاکان فیدان: بۆ بەرژەوەندیی هەموو لایەک پێویستە لە شەڕی پەکەکە ڕزگار بین

یاسین