zagros news agency

بەهای پارەی ئێران لە مێژووی ئەم وڵاتەدا بۆ نزمترین ئاستی خۆی دابەزی

پارەی ئێرانی لەبەرانبەر دۆلار و دراوی وڵاتاندا ئەمڕۆ دووشەممە ٩ کانوونی دووهەم بۆ نزمترین ئاست دابەزی و بەها یەک دۆلاری ئەمریکا لە بازاڕی تاران گەیشتە ٧٢هەزار و٥٥٠تومەن.
هاوکات نرخی یەک یۆرۆ گەیشتە ٧٦هەزار و ٧٥٠ تومەن و یک پاوەنی بەریتانیاش به ٩٢هەزار و ٧٠٠ تومەن گۆڕداریەوە.
بۆ دیناری عراقیش نرخی هەزار دینار گەیشتە ٥٥هزار و ٢٠٠ تومەن.
لە مێژووی ئێراندا ئەمە یەکەم‌جارە بەهای دۆلار و دراوەکانی دیکە لە بەرانبەر تومەندا بەم‌شیوەیە بەرز دەبێتەوە.
لە دوای ڕووخانی رژێمی بەشار ئەسەد لە سووریا، دۆلاری ئەمریکا لە بەرانبەر تومەندا نزیکەی ٢هەزار تومەن گرانتر بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەورووپا: دەبێ هەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران بەرنامەی ئەتۆمی و مووشەکی بگرێتەوە

mustafa

داواکاری گشتیی ئەڵمانیا: حەماس پلانی هێرشی تیرۆریستی لە ئەورووپا هەبووە

یاسین

دهۆك… بڕیاری دامه‌زراندنی سێ ناحیه‌ ده‌رچوو

سەڵاح