ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ڕۆژنامەیەکی ئەمەریکی پلانی کشانەوەی هێزەکانی وڵاته‌كه‌ی لە عێراق ئاشکرا دەکات

 

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمەریکا ئاشکرایکردووە، تا مانگی ئەیلوولی 2025 سەدان سەربازی ئەمەریکی و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی عێراق بەجێدەهێڵن، دواتر لە کۆتایی ساڵی 2026دا هێزەکانی جێگیرکراو لە هەولێر دەکشێنەوە.

ڕۆژنامەکە لە زاری بەرپرسانی ئەمەریکییەوە بڵاویکردووەتەوە، ئەمەریکا و عێراق گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێک، کە هەفتەی داهاتوو ڕادەگەیەنرێت، بۆ کشانەوەی سەدان سەربازی هێزەکانی ئەمەریکا و هێزەکانی دیکەی بیانی لە عێراق تا کۆتایی ساڵی 2026، هەروەها پێشنیاری ئەوە کراوە هێزێکی بچووکی ئەمەریکی وەک ڕاوێژکار بمێنێتەوە بۆ پێشکەشکردنی پشتیوانی لۆجستی بۆ هێزەکانی جێگیر لە سووریا.

بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی ئەمەریکا باسی لەوە کردووە، “هێڵکارییە بەرفراوانەکانی پلانی کشانەوەکە تەواو بووە”، بەڵام ڕوونیکردەوە “هەندێک وردەکاری هەیە کە هێشتا پێویستە یەکلایی بکرێنەوە، بەتایبەت لەگەڵ وڵاتانی دیکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی”.

ئەو بەرپرسانە بە ڕۆژنامەکەیان ڕاگەیاندووە، ئەگەری زۆرە هێزێکی بچووکی ئەمەریکی لە دوای ساڵی 2026 بمێنێتەوە، بە پلەی ڕاوێژکاری و پێشکەشکردنی پاڵپشتی لۆجستی بۆ ئەو هێزە ئەمەریکیانەی لە سووریا جێگیرکراون، بەپێی “ڕێککەوتننامەیەکی نوێی ئەمنی دوولایەنە”.

هەواڵی پەیوەندیدار

چامپیۆنزلیگ..بروسیا دۆرتمۆند بەئاسانی شکستی بە پاریس هێناو گەیشتە یاری کۆتایی

sirwan

سەرۆکوەزیرانی بەنگلادیش دەستی لەکار کێشایەوە و هەڵات

سەڵاح

پرێمەرلیگ.. مانسیتی بە زەحمەت و بە سەرکردایەتی هالاند سەرکەوتنی بەدەستهێنا

sirwan