zagros news agency

فایەق زێدان و شاندی پارتی جەختیان لە بەهێزکردنی هەماهەنگییەکان کردەوه

 

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، فایەق زێدان، ئەمڕۆ پێنجشەممە لەگەڵ شاندی پارتی کۆبووەوە و پرسی بەهێزکردنی هاوکارییەکانی نێوانیانی تاوتوێ کرد، بەو ئاراستەیەی کە خزمەت بە چەسپاندنی سەروەریی یاسا بکات.

 

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، فایەق زێدان پێشوازی کردووە لە شاندی پارتی بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی و بە بەشداریی نەوزاد هادی ئەندامی مەکتەبی سیاسی، ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “دادوەر زێدان لەگەڵ شاندەکه کۆمەڵێک پرسی جێی بایەخی هەردوولای تاوتوێ کرد، لەگەڵ پرسی بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان دەسەڵاتە دەستوورییەکان بە شێوەیەک کە ببێتە هۆی چەسپاندنی سەروەریی یاسا.”

 

بەگوێرەی راگەیەندراوەکه، “لای خۆشیانەوە، شاندی پارتی دەستخۆشییان لە هەوڵەکانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کرد بۆ چەسپاندنی دادپەروەری و بەهێزکردنی سەقامگیریی دامەزراوەیی لە وڵاتدا.”

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای گۆگل چەند تایبەتمەندیەکی زیاد کرد بۆ گۆگل فۆتۆ

یاسین

دەیان کەس لە شەڕی نێوان هیندستان و پاکستان کوژراون

سەڵاح

ئینریکی هەڕەشەی سزادانی لەسەرە

یاسین