zagros news agency

ژمارەیەك ئامێری بێتەل لە بارەگای حەشدی شەعبی لە نەینەواش تەقیونەتەوە

 

میدیایەكی عێراقی بڵاوی كردۆتەوە، لەگەڵ تەقینەوەكانی لوبنان، ژمارەیەك ئامێری بێتەل لەنێو بارەگایەكی حەشدی شەعبی لە پارێزگای نەینەوا تەقیونەتەوە و بەهۆیەوە حەشدی شەعبی هەڵمەتێكی بۆ پێداچوونەوە بەو ئامێرانە دەست پێكردووە.

ماڵپەڕی (البغداد الیوم) بە پشتبەستن بە هەواڵێكی تۆڕی (ئەرتۆز شیفا)ی ئیسلائیلی رای گەیاندووە، لەو ڕۆژەی كە بێتەلەكانی حزبوڵا لە لوبنان و سووریا تەقینەوە، چەند تەقینەوەیەكی بچووكیش لە بێتەلەكانی حەشدی شەعبی لە بارەگای فەرماندەیی ئەو هێزانە لە پارێزگای نەینەوا روویان داوە و تەنانەت ”كەسانێك لەنێو حەشدی شەعبی برینداریش بوون.“

هاوكات ئەوەی ئاشكرا كردووە كە پاش تەقینەوەكان، حەشدی شەعبی هەڵمەتێكی بۆ دڵنیابوونەوە لە ئامێرەكانی پەیوەندیكردن دەست پێكردووە، لە ڕێگەی پشكنینی ئەو ئامێرانە و دڵنیابوونەوە لەوەی هیچ ماددەیەكی تەقەمەنییان لەنێودا هەڵنەگیراوە.

یەكێك لە دیارترین میلیشیاكانی حەشدی شەعبی لە نەینەوا، میلیشیای بابلیونە كە رەیان كلدانیی فەرماندەی میلیشیاكە، دۆستی نزیكی بافڵ تاڵەبانییە، هەر ئەم نزیكایەتییەش وایكردووە كە هەندێك لە چالاكان داوا لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش بكەن، پێداچوونەوە بە بێتەلەكانی نێو هێزەكانی خۆی بكات.

هەواڵی پەیوەندیدار

راگەیندراوێک لە وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كان

یاسین

ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی له‌رێگای زاگرۆسه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی هێرشی میدیای له‌سه‌ر پارتی ئاشكرا ده‌كات

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەردەوامە لە دابەزین

سەڵاح