ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

خولی ئیسپانیا.. بەرشەلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی گۆڵبارانی ڤیاریالی کرد

لە درێژەی یارییەکی هەفتەی شەشەمی خولی ئیسپانیا، یانەی ڤیاریال میوانداری بەرشەلۆنەی پێشەنگی کرد.

 

لە ئەنجامدا یانەی بەرشەلۆنە توانی گۆڵبارانی خاوەن یاریگا بکات و بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لێی بباتەوە.

 

تایمی یەکەم، یانە کەتەلۆنییەکە بە هێرشبردن دەستیپێکرد و توانی لە خولەکەکانی 20 و 35یش دوو گۆڵ لە رێگەی لیڤاندۆڤسکی تۆماربکات،

ڤیاریال بەمە نەوەستا و تاکو توانی تاکە گۆڵی خۆی لە خولەکەی 38 لە رێگەی پیرێز تۆماربکات.

 

لە تایمی دووەم، یاریزانانی بارسا بە ئاستێکی باشتر گەڕایەوە نێو یاریگا، هەرچەندە ئەستێرە یانەکە لیڤاندۆڤسکی لێدانێکی سزای لەدەستدا، بەڵام توانی سێ گۆڵی تر لە خولەکەکانی 58، 74 و 83 سێ گۆڵی دیکە لەلایەن یاریزانان پابلۆ تۆرێ گۆڵێک و رافینیان دوو گۆڵ تۆمارکرد.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی بەرشلۆنە پێگەی خۆی لە پێشەنگی ڕیزبەندی بەهێزترکرد بە کۆکردنەوەی 18 خاڵ، ڤیاریالیش 11 خاڵی هەیە و لە پلەی پێنجەمدایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ شێخ نەهرۆ کەسنەزانی

سەڵاح

هەڵاوسان لە ئێران چارەسەر ناکرێت

سەڵاح

زانکۆی ئاکرێ پێویستی بە 137 فەرمانبەر هەیە

یاسین