ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

قوشتەپە… به‌ ڕاسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی بەردى بناغەى 8 پڕۆژەی خزمەتگوزاریى دانرا

 

لە سەر ڕاسپاردەى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 2024.9.23، بەئامادەبوونى ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و سەنگەر کانەبی، بەرپرسی لقی 23ـی قەرەچووغی پارتی و مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و بژار مەلا خدر، قائیمقامى قەزایی قوشتەپە و مەریوان هادى، بەڕێوەبەرى گشتیى شارەوانییەکانی هەولێر، لە ڕێورەسمێکدا لە سەنتەرى قەزایی قوشتەپە، بەردى بناغەى ( 8 ) پڕۆژەی خزمەتگوزارى کە پێکهاتووە لە ( دروست کردنى شەقام، ئاوەڕۆ، قیڕتاوکردن ) بە گوژمەی ( 3 ملیار و 113 ملیۆن و 623 هەزار دینار ) دانرا.

لە بارەى پڕۆژەکەوە، هەریەک لە وەزیری شارەوانی و پارێزگارى هەولێر، وێڕای پیرۆزبایی لە دانیشتوانی قەزایی قوشتەپە، جەختیان لەوەکردەوە، کە لەسەر ڕاسپاردە و فەرمانى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، سەرجەم پڕۆژەکان بەبێ جیاوازى و بەشێوەیەکى یەکسان لە نێوان شار و دەرەوەى شار جێبەجێ دەکرێن، ئومێدشیان خواست پڕۆژەکان لە ماوەی دیاریکراوی خۆیدا تەواوبکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە مێرگه‌سۆر پاسێك وه‌رگه‌ڕا، 13 كەس بریندار بوون

سەڵاح

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی: ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی شارەزوور تووشی سکچوونێکی کتوپڕ بوونە

سەڵاح

ئێران سنووری خۆی لەگەڵ ئەفغانستاندا بە دیوار جودا دەکاتەوە

یاسین