zagros news agency

دیپلۆماتکارانی سویسرا لە عێراق بەهۆکاری ئەمنی لە هۆتێل دەمێننەوە

سویسرا دوای 33 ساڵ لە داخستنی باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا لە لە 3ی ئەیلوولدا کردنەوەی باڵیۆزخانەکەی ڕاگەیاند، لەوبارەوە دانیال هۆن باڵیۆزی سویسرا لە بەغدا گوتی: شانازی دەکەم لەگەڵ تیمەکەم باڵیۆزخانەکەی سویسرامان کردەوە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی ‘سویس ئینفو’، سویسرا هیچ پلانێکی دەستبەجێی نییە بۆ دامەزراندنی باڵەخانەی باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا و هاوشێوەی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانی دیکەی ڕۆژئاوا لە عێراق، دیپلۆماتکارە سویسریەکان لە هۆتێلێکدا نیشتەجێ دەبن و کاردەکەن، ئەمەش بە هۆکاری ئەمنی، هەروەها ئاستی توندوتیژی تائیفی و کوتلە چەکدارەکان مەترسی لەسەر بەرژەوەندییەکانی ڕۆژئاوا دروست دەکات.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەش کرد، ئەمە یەکەمجار نییە کە سویسرا ئامادەیی دیپلۆماسی لە عێراق دادەمەزرێنێتەوە، لە ساڵی 2001یش وڵاتەکە بۆ ماوەیەکی کورت نووسینگەی پەیوەندییەکانی لە بەغدا کردەوە، بەڵام نوێبوونەوەی ململانێکان و سەرهەڵدانی ئاژاوە دیپلۆماتکارانی سویسری ناچار کرد جوڵە بکەن بۆ ئوردن، و لەوێشەوە، ئەوان بەردەوام بوون لە بەڕێوەبردنی کاروباری دیپلۆماسی و کونسوڵگەری پەیوەست بە عێراق.

ئێستا سویسرا پەیوەندی بە زیاتر لە 50 وڵاتی دیکەوە کردووە، بۆ پاراستنی دیپلۆماتکارانی لە بەغدا. ئامانجی حکوومەتی سویسرا پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانە لەگەڵ عێراق، گرنگیدان بە هاریکاری ئابووری و ئەمنی و کۆچ.

هەواڵی پەیوەندیدار

دووبارە ئەمریكا و ئێران هێرشیان بۆ سەریەك ئەنجام دا

گوران

ماری بێت هێرت لە تەمەنی 79 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

ART

سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق و سەرۆکی نێردەی (یوونامی UNAMI) کرد

یاسین