ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە هەشت مانگی ئەمساڵ نزیکەی 36 ملیۆن گەشتیار سەردانی تورکیایان کردووە

وەزارەتی کەلتوور و گەشتوگوزاری تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، لە مانگی ئابی ئەمساڵ شەش ملیۆن و 825 هەزار و 403 گەشتیار سەردانی تورکیایان کردووە .

وەزارەتی گەشتوگوزاری تورکیا دەڵێت ئەم ژمارەیە بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی ڕابردوو لەسەدا 2.47 زیاترە، هاوکات بەر بەگوێرەی ئامارەکە، 277 هەزار و 271 گەشتیار بۆ رۆژێک سەردانی تورکیایان کردووە.

 زۆرترین گەشتیاریش سەردانی ئانتاڵیایان کردووە و ڕێژەکەی لە کۆی گشتیدا لەسەدا 37.75ـە.

هەشت مانگی ساڵی رابردوو ژمارەی گەشتیاران 35 ملیۆن و 803 هەزار و 874 کەس بوو، بەڵام ئەمساڵ رێژەکە لەسەدا 7.11 زیادیان کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

یاسین

ڕووسیا هێزی ڕەوانەی سەر سنوور کرد

سەڵاح

بەرنامەی خۆراکی جیهانی ناتوانێت بە تەواوی یارمەتیی پەنابەرانی سووریا له ئوردن بدات

یاسین