ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

جامی کاراباو.. مانچستەر سیتی بەردەوامە لە سەرکەوتنەکانی و گەیشتە قۆناغی داهاتوو

لە یارییەکانی جامی کارابا، یانەی مانچستەر سیتی لە یاریگای خۆیدا میوانداری واتفۆردی کرد.

 

لە ئەنجامدا مانسیتی توانی یارییەکە بە زەحمەت و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک خۆی بگەیەنێتە قۆناغی داهاتوو.

 

لە تایمی یەکەمدا، یانەکەی گواردیۆلا بە تەواوی کۆنترۆڵی یاریگایان کرد و لە خولەکی پێنجدا یاریزان دۆکۆ توانی گۆڵی یەکەم تۆماربکات، هەوڵەکانی هەردوو یانە بەردەوامبوون تا لە خولەکی 38 مانسیتی گۆلی دووەمی لەڕێگای نونێزەوە تۆمارکرد.

 

تایمی دووەم دەستیپێکردەوە و هەردوو لا دەستیانکرد بە فشارەکانیان بۆ سەر گۆڵی یەکتر، بەڵام ئەنجامەکە وەک خۆی ماوە تا خولەکەکانی کۆتایی یارییەکە و لە خولەکی 86 تۆماس ئینکی بە گۆڵێک ئەنجامەکەی بۆ واتفۆرد کەمکردەوە،بەڵام سەرەنجام یارییەکە بە سەرکەوتنی مانسیتی کۆتاییهات و گەیشتنە قۆناغی داهاتوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، فه‌رمانى هێنانه‌كايه‌ى سێ ناحيه‌ ده‌رده‌كات

سەڵاح

‎سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات کۆ بووەوە

گوران

ئاگادارییەک لە پاسپۆڕتی هەولێرەوە

یاسین