ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

خولی ئیتاڵیا.. میلان خۆی گەیاندە پێشەنگ و چاوی لە شکستی ڕکابەرەکانیەتی

لە یارییەکانی گەڕی شەشەمی خولی ئیتاڵیا، یانەی میلان میوانداری لیچی کرد.

 

لە ئەنجامدا ئەیسی میلان توانی سەرکەوتنێکی تر تۆماربکات و بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە لیچی بباتەوە.

 

هەر لە دەستپێکی یاریەکە هەردوو یانە دەستیانکرد بە هەوڵەکانیان بۆ هەژاندی تۆڕی گۆڵی یەکتر، میلان توانی هەر لەو تایمە هەرسێ گۆڵ لەدوای یەک لە خولەکەکانی 38، 41 و 43 لەڕێگەی یاریزانان ئەلڤارۆ مۆراتا، هێرناندێز و پۆلیسیچ تۆمارکرد.

 

لە تایمی دووەمدا، لیچی هەوڵەکانی چڕکردەوە بۆ گۆڕینی ئەنجامەکە و تۆمارکردنی گۆڵ، بەڵام هیچکامیان سەرکەوتوونەبوون، هەروەها ناوبژیوان لە خولەکی 80دا یاریزانی میلان داڤید بارتێساگی بەکارتی سوور کردە دەرەوە.

 

بەم سەرکەوتنە، میلان هاتە پێشەنگی ڕیزبەندی بە شێوەیێکی کاتی و بە کۆکردنەوەی 11 خاڵ.

هەواڵی پەیوەندیدار

لالیگا.. ریال مەدرید بە سەرکەووتن هاندەرانی ئاشتکردەوە

یاسین

هالاند شەوێکی کارەساتبارانەی بەسەر برد

یاسین

عێراق ده‌ستبه‌ردارى قه‌رزی سه‌ر وڵاتێك ده‌بێت

یاسین