ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پرێمەرلیگ.. توتنهام بە ئەنجامێکی چاوەڕواننەکراو شکستی بە مانیونایتد هێنان

لە درێژەی یارییەکانی ئەم هەفتەی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر یونایتد لە یاریگای خۆی میوانداری توتنهامی کرد.

 

لە ئەنجامدا توتنهام بە ئەنجامێکی چاوەڕواننەکراو و بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە شەیتانە سوورەکانی هێنا.

 

هەر لە سەرەتای یاریەکەو لە خولەکی 3دا توتنهامی میوان گورزی خۆی وەشاند و گۆڵێکی لەڕێگەی جۆنسۆن تۆمارکرد، دوای ئەوە هێرشەکانی هەردوو لا بەردەوامبوون بۆ سەر گۆڵی یەکتر و بەهۆی بەهێزی یارییەکە ناوبژیوان چەندین کارتی زەردی بەرزکردەوە و بڕۆنو فێرناندزی بە کارتی سوور کردە دەرەوە.

 

لە تایمی دووەم یانەی توتنهام بەردەوامبوو لەسەر ئاستەکەیان و لە خولەکی 47 یاریزان کولوسڤسکی توانی بوو جاری دووەم تۆری گۆڵی ئۆنانا بهەژێنێت،

دوای ئەوە هەردوو یانە چەندین گۆڕانکاریان بە یاریزانەکانی کردن، تا لە خولەکی 77 دۆمینیک سولانکێ گۆڵی سێیەمی بۆ توتنهام تۆمارکرد، دوای ئەوە چەندین هەوڵی تر درا بەڵام یارییەکە بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی توتنهام خۆی گەیاندە پلەی هەشتەمی ڕیزبەندی بە کۆکردنەوەی دە خاڵ، مانچستەر یونایتدیش تەنیا حەوت خاڵی هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

چوار كارمەندی كۆمپانیایەك لە هەولێر دەستگیركران

سەڵاح

راگەیندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان

یاسین

ژمارەی کوژراوانی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر حزبوڵا گەیشتە 52 کەس

سەڵاح