رۆژی یەکشەممە 2024.9.29، لیژنەی باڵای ئەمنیی هەڵبژاردنەکان بە سەرۆکایەتی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی پارێزگاران و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان و بەرپرسە ئەمنیەکان کۆبووە و چەند بڕیارێکی گرنگی دەرکرد.
بەشێک لە بڕیارەکان، ئەمانەن:-
– نابێت لە ڕۆژانی دەنگدانی گشتی و تایبەتدا بە هیچ شێوەیەک مۆبایل لە بنکەکانی دەنگدان ببرێتە ژوورەوە، ئەمەش لەپێناو زەمینەخۆشکردنی زیاتری ئازادی دەنگدەران.
– لە ڕۆژی دەنگدان قەدەغەکردنی هاتووچۆ نابێت هەروەکو ڕۆژانی ئاسایی و هیچ شەقامێک داناخرێت.
– دەزگەکانی ڕاگەیاندن کە سەردانی بنکەکانی دەنگدان دەکەن دەبێت پێشوەختە لە کۆمیسیۆن تۆمار کرابن و باجی کۆمیسیۆنیان پێبێت.