zagros news agency

کریس کریستۆڤێرسن کۆچی دواییکرد

کریس کریستۆڤێرسن، گۆرانیبێژی ئەمریکی، لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

کریس کریستۆڤێرسن لە نێو خێزانەکەیدا لە ماڵەکەی لە ماوی لە هاوای ماڵئاوایی لە ژیانکرد و هۆکاری مردنەکەی باس نەکراوە.

ئەو هونەرمەندە براوەی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبە و لە 1976 وەک ئەکتەر لە فیلمی “A Star Is Born”ـە بەشداربووە.

ئەو گۆرانیبێژ و تێکستنووسی گۆرانییە، لە ماوەی ژیانی هونەریەدا بۆ 13 خەڵاتی گرامی بەربژێرکراوە کە گرنگترین خەڵاتی میوزیکییە لە جیهاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەهۆی ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکان جورج کلونی و هاوژینەکەی خۆیان لە فەرەنسا جێدەهێڵن

ART

جەیمس کامیرۆن: داهاتووی ئافاتار بەندە بە سەرکەوتنی بەشی سێیەمەوە

ART

نێتفلیکس پۆپجی دەکاتە زنجیرەیەکی درامایی

ART