zagros news agency

لیژنەی باڵای ئەمنیی، بۆ پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە

 

رۆژی یەکشەممە 2024.9.29،  لیژنەی باڵای ئەمنیی هەڵبژاردنەکان بە سەرۆکایەتی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی پارێزگاران و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان و بەرپرسە ئەمنیەکان کۆبووە و چەند بڕیارێکی گرنگی دەرکرد.

بەشێک لە بڕیارەکان، ئەمانەن:-

– نابێت لە ڕۆژانی دەنگدانی گشتی و تایبەتدا بە هیچ شێوەیەک مۆبایل لە بنکەکانی دەنگدان ببرێتە ژوورەوە، ئەمەش لەپێناو زەمینەخۆشکردنی زیاتری ئازادی دەنگدەران.

– لە ڕۆژی دەنگدان قەدەغەکردنی هاتووچۆ نابێت هەروەکو ڕۆژانی ئاسایی و هیچ شەقامێک داناخرێت.

– دەزگەکانی ڕاگەیاندن کە سەردانی بنکەکانی دەنگدان دەکەن دەبێت پێشوەختە لە کۆمیسیۆن تۆمار کرابن و باجی کۆمیسیۆنیان پێبێت.

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچی وتوێژەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا گەیشتوونەتە بنبەست

سەڵاح

سۆنی پیکچەرز زنجیرەیەکی درامایی لەبارەی جێفری ئێپستاین بەرهەم دەهێنێت

ART

کانزا دەگمەنەکان؛ ئەو چەکەی چین کە ترامپی ناچار بە گفتوگۆ کرد

سەڵاح