ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لوید ئۆستن:ئێران هێرشبکاتەسەر ئیسرائیل روبەڕوى لێکەوتەى جددى دەبێتەوە

وەزیرى بەرگرى ئەمەریکا پشتیوانى وڵاتەکەى بۆ هێرشەکانى ئیسرائیل بۆسەر ژێرخانەکانى حیزبوڵاى لوبنان دەربڕى و جەختیشی کردوەتەوە کە ئەگەر ئێران هێرشبکاتەسەر ئیسرائیل روبەڕوى لێکەوتەى جددى دەبێتەوە.

لوید ئۆستن، وەزیرى بەرگرى ئەمەریکا لە لاپەڕەى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتیی ئێکس نوسیویەتى:” ئەمڕۆ لەگەڵ یواف گالانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل قسەم کرد بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتە ئەمنییەکان و ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل“.

ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە کە لە پەیوەندییەکەدا بە رونى پشتگیریی ئەمەریکاى گەیاندوەتە ئیسرائیل بۆ بەرگریکردن لە خۆى و ئەم هێرشانەى ئیسرائیلیش بۆسەر ژێرخانى هێرشەکانى حیزبوڵا بە درێژایی سنورەکان بە پێویست ناودەبات و دەڵێت: پێویستە دڵنیا ببینەوە کە حیزبوڵا ناتوانێت هێرشى هاوشێوەى 7ـى تشرینى یەکەم بۆسەر ئیسرائیل ئەنجام بدات.

لە بەشێکى دیکەى راگەیەنراوەکەى وەزیرى بەرگرى ئەمەریکا جەختیش لەوە کراوەتەوە کە رێگە نادەن ئێران و ئەو رێکخراوانەى لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتى دەکرێن، ئەم هەلە بقۆزنەوە بۆ فراوانترکردنى گرژییەکان و ئەگەر ئێران بیەوێت هێرش بۆسەر ئیسرائیل ئەنجام بدات، روبەڕوى لێکەوتەى جددى دەبێتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەرەبەیانى ئەمڕۆ سوپاى ئیسرائیل لە باشورى لوبنان ئۆپەراسیۆنێکى دەستیپێکرد بەمەبەستى لەناوبردنى ژێرخانى حیزبوڵا بە درێژایی سنورەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

زیاتر لە 120 دوکانداری بازاڕەکانی ھەولێر سکاڵایان دژی پەکەکە تۆمار کردووە

سەڵاح

میلیشیای سەر بە ئێران بازگەیەکیان لە شاری بوکەمالی دێرەزۆر چۆڵ کرد

سەڵاح

بانکی ناوەندیی عێراق مۆڵەت لە چوار بانک وەردەگرێتەوە

سەڵاح