zagros news agency

چامپیۆنزلیگ.. مانچستەر سیتی سەرکەوتنێکی ئاسانی بەدەستهێنا

لە یارییەکانی گەڕی دووەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی سلوڤان براتيسلاڤا.

 

لە ئەنجامدا سیتیزن توانی یارییەکە بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە سلوڤانای خاوەن یاریگا بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەم و لە سەرەتادا مانچستەر سیتی دەستی کرد بە تۆمارکردنی گۆڵەکان، لە خولەکی 8 گۆندوگان توانی گۆڵی یەکەم تۆماربکات، دوای تێپەڕبوونی تەنیا حەوت خولەک فۆدین گۆڵی دووەمی تۆمارکرد، دوای ئەوە ستۆنی خاوەن یاریگا مانسیتی بێبەش کرد لە سێ گۆڵی تر.

 

لە دووەم تایمدا، هەردوو یانە چەندین گۆڕانکاریان ئەنجامدا و هەوڵەکانیان خستە گەڕ، مانچستەر سیتی توانی دوو گۆڵی تر لە خولەکەکانی 58 و 74 لەڕێگەی یاریزان هاڵاند و جەیمس مکات، دوای ئەوە چەندین هەوڵی تریاندا بەڵام یارییەکە بەو شێوەیە کۆتاییهات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەرپرسى لقى 15ـی  پارتى لە خانەقین بۆ زاگرۆس: هه‌ڵوێستی ئێمه‌ روونه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌و ته‌عریبه‌ نوێییه‌ی خانه‌قین

سەڵاح

ئامۆرا داوای لێبووردنی لە هاندەرانی کۆماری کۆنگۆ کرد

یاسین

ڕووداوێکی هاتوچۆ لە ڕۆژئاوای کابول ٢٥ کوژراو و ٢٧ برینداری لێکەوتەوە

سەڵاح