zagros news agency

ڕووداوێکی هاتوچۆ لە ڕۆژئاوای کابول ٢٥ کوژراو و ٢٧ برینداری لێکەوتەوە

لە ڕووداوێکی هاتوچۆی دڵتەزێندا لە کابول، ٢٥ کەس گیانیان لەدەست دا و ٢٧ کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی میدیاکانی ئەفغانستان، پاسێکی نەفەرهەڵگر ڕۆژی چوارشەممە لە ناوچەی “ئەرغەندی” لە ڕۆژئاوای کابول تووشی ڕووداو بووە.
عەبدولمەتین قانیع، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی تاڵیبان، هۆکاری سەرەکیی ڕووداوەکەی بۆ “بێئاگایی و شۆفێریی مەترسیدار” گەڕاندەوە. پاسەکە لە پارێزگاکانی هێلمەند و قەندەهارەوە بەرەو کابول دەڕۆیشت و لەسەر ڕێگای سەرەکیی قەندەهار-کابول وەرگەڕا.
ئەم ڕووداوە تەنها چەند ڕۆژێک دوای ڕووداوێکی دیکەی دڵتەزێن لە پارێزگای هێرات دێت، کە تێیدا نزیکەی ٧٩ کەس گیانیان لەدەست دا. ئەم ڕووداوە یەکێکە لە خوێناویترین ڕووداوەکانی هاتوچۆ لەمساڵدا لە ئەفغانستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران ناوی شەقامێکی دەگۆڕێت و میسریش خۆشحاڵی خۆی دەردەبڕێت

سەڵاح

ئەوانەی پەنجەمۆریان نەخوێندراوەتەوە دەتوانن سەردانی بنکەکانی تۆماری دەنگدەران بکەن

سەڵاح

لە سلێمانی فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی مۆبایل سازدەکرێت

ART