zagros news agency

لە سەر بودجەی پارێزگا قیڕتاوکردنى سایدى دووەمى شەقامى سەرەكى بازاڕ – سەنتەرى لاوانى بنەسڵاوە بەردەوامە

پارێزگاری هه‌ولێر له‌ لاپه‌ڕه‌ی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند، بە گوژمەى (1 ملیار و 631 ملیۆن دینار) لە سەر بودجەی پارێزگای هەولێر دەست بە جێبەجێکردنى قیڕتاوکردنى سایدى دووەمى شەقامى سەرەكى بازاڕ – سەنتەرى لاوانى قەزایی بنەسڵاوە کراوە.

وتیشی، پرۆژەکە بریتیە لە نۆژنكردنەوە و دروستكردن و قیڕتاوکردنى سایدى دووەمى شەقامى سەرەكى بازاڕ و سەنتەرى لاوان، درێژیى شەقامەکە (2600)مەترە، قيرتاوكرنەکەى (35,000م2)یە و ئاورۆى لولەيى تيرەى جياوازى (4,750) مەتر درێژییەكەیەتى.

May be an image of 1 person, road and text

May be an image of 1 person, road and text

May be an image of road and street

May be an image of 2 people and road

هەواڵی پەیوەندیدار

مەسرور بارزانی : هێرشی دژمنكارانەی غەدر و خیانەتی شەوی رابردوو شەرمەزار و سەركۆنە دەكەین

گوران

بەربژارەکا پارتی : دێ بینه‌ پره‌ك بۆ چاره‌سه‌ركرنا ئاریشه‌یێن جڤاکی

یاسین

ترەمپ : دەستمان بەسەر گەرووی هورمزدا گرتووە

گوران